بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئانتۆنیۆ گۆترێش لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا لەسەر گرینگایەتی درێژەی گفتوگۆکانی ڤیەنا جەختی کرد و دیپلۆماسیی باشترین ڕێگاچارەی چارەسەری کێشەکانی نێوان ئێران و هەندێک لایەنی دانوستانەکانی ڤیەنا وەسف کرد.
ناوبراو هەروەها بڕیارنامەی ئەم دواییەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە ئێرانی بەس هۆشدارێک وەسف کرد و لەسەر گرینگایەتی بەردەوام بوونی دانوستانەکان جەختی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش سەبارەت بە دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، هەوڵی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی لە ڕادەست کردنی بڕیارنامەی شۆرای عوکامی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکیی هەڵسوکەوتێکی هەڵەداوان و سیاسی وەسف کرد.
گۆترێش کۆبوونەوەی ئاستانە سەبارەت بە سووریای بەستێنێکی گونجاو بۆ شوێنگیری کردنی قەیرانی سووریا و چارەسەری نیگەرانییەکان سەبارەت بە کێشەی نێوان سووریا و تورکیا وەسف کرد.
Your Comment