تورکیا هێرش دەکاتە سەر منبەج و تل ڕەفعەت

ئەردۆغان ڕایگەیاند لە درێژەی تەواو کردنی ناوچەی ئەمن تا قووڵایی 30 کیلۆمەتری خاکی سووریا، هێرش دەکاتە سەر منبەج و تل ڕەفعەت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پەرلەمانی پارتی داد و گەشە لە ئەنقەرە، هەڕەشەی هێرشی سەربازیی لە منبەج و تل ڕەفعەت لە باکووری سووریا کرد.

بە پێی نووسراوی ئەناتۆڵی، ئەردۆغان لە ئەو بارەوە وتی: لە بڕیاری دروست کردنی ناوچەی ئەمن بە قووڵایی 30 کیلۆمەتری باکووری سووریا چووینەتە قۆناغێکی نوێیەوە. تل ڕەفعەت و منبەج لە تیرۆریستەکان دەسڕینەوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە پاڵپشتی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی لە کوردەکانی سووریاش ڕەخنەی گرت و وتی: کەسانێک کە دەیانەوێت بە گۆڕینی ناوی پەکەکە بە یەپەگە و پەیەدە یان یاری کردن بە پیتەکان بەدوای ڕەوایی دان بە ئەوانن، ئەوە بزانن کە خۆیان فریو دەدەن.

News Code 42242

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha