ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: کێڵگە نەوتی و گازییەکانی سووریا زۆرتر لە کەرتی ڕۆژهەڵاتی لە پارێزگای دیرەزور لە نزیکی سنووری ئەو وڵاتە و عێراق و بە درێژایی ڕووباری فوراتدا هەڵکەوتووە. کێڵگەکانی ڕمیلان، سوودیە و کراچوک لە پارێزگای حەسەکە لە سەرەکیترین کێڵگە نەوتی و گازییەکانی سووریا بەئەژمار دێن و هەروەها ١٣٢٢ ئاڵقەی چای نەوتی و ٢٥ ئاڵقە گاز لەو ناوچەیەدا هەیە.
بەوەشەوە ئویتۆن ئۆرهان پسپۆڕی توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە ئەندێشگەی ئۆرسام لای وایە "سووریا سەرچاوەگەلێکی وزەیی سنوورداری هەیە. خاڵی گرنگی
لێرەدا پێگەی ژێئۆپۆلیتیکی سووریایە کە وای کردووە، هەر کەس ئەو وڵاتە کۆنتڕۆڵ بکات، هێزێکی گەورەی لە ناوچەدا هەبێت". هەر بۆیە دەکرێ بڵێین زاڵبوون بە سەر ئەو سەرجاوە نەوتیانە لە سەرودەمی نەبوونی دەوڵەتی ناوەندی، زیاتر لە هەمووان بۆ کوردەکان و ئەمریکا گرنگە و بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەندێشگەی چەتم هاوس، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ساڵی ٢٠١٩دا نزیکەی لەسەدا ٨٠ی ئەو کێڵگە نەوتیانەی سووریایان کۆنتڕۆڵ کردووە.
هاوکات کوردەکان لە ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٤ لە بری بەرهەمە نەوتییەکان و پارەی نەخد، نەوتی خاویان بە دیمەشق فرۆشتووە و بەوشەوە بە هۆی تەقینەوە پەیتا پەیتاییەکان لەو ناوچە نەوتیانەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانب کە نزیکەی ١٥٠٠ پاڵاوگەی نەریتی لەخۆ گرتووە، سەرەکیترین شێوەی گواستنەوەی نەوت بە لۆری بووە.
جگە لە کوردەکان ئەمریکا گرنگترین ئەکتەری کێڵگە نەوتییەکانی سووریایە کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە قەوارەی هاوپەیمانی دژی داعش، سێبەری خستۆتە سەر ئەو ناوچە نەوتیانە، کەچی بە گوێرەی جاناتان ڕاس هافمەن، یاریدەدەری وەزیری بەرگری لە کاروباری گشتیدا، "داهاتی ئەو کێڵگە نەوتیانە ناچێتە گیرفانی ئەمریکا، بەڵکوو دەدرێتە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک".
لە لایەکی ترەوە ئەگەرچی دەریاوان ویلیام بیرێن لە پێنتاگۆنی ئەمریکا، کۆنتڕۆڵی کێلگە نەوتییەکانی سووریا بە ئۆپەراسیۆنی پاڵەکی ئەمریکا و بۆ ئاسایشی ئەو کێڵگانە وەسف کرد، دۆناڵد ترامپ ڕاشکاوانە ئامادەبوونی هێزەکانی لە سووریای بۆ "سەقامگیریی ئاسایشی نەوتی" زانی، ئەرکێک کە ئەمریکا ڕادەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتیکی کردووە و لەو ڕێگەوە مەجالی سەرمایەدانەری بە ڕووسیا لە بواری گاز لە سووریادا نەدا.
بەڵام ئێستا کە دەوڵەتی بەشار ڕووخاوە، پێگەی هاوپەیمانی ئەمریکی-کوردی دابەزیوە و تورکیا بۆتە گرنگترین ئەکتەری ئەم پاشاگەردانییە، کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچە ستراتژیک و ژیۆپۆلیتیکییانە دەکەوێتە دەستی کێ. ئەگەرچی وارن مۆنە شرۆڤەگری بواری نەوت لە لێدوانێک بۆ گۆڤاری فۆریس لای وایە کە لە داهاتوودا هەر پێگەی کوردەکان بە پاڵپشتیی ئەمریکا بەرزتر دەبێتەوە و هەمدیسان کۆنتڕۆل ئەو ناوچانە لە لایەن ئەمریکاوە ڕادەستی کوردەکان دەکرێتەوە.
لە کاتێکدا کە وارێن مۆنە لای وایە لە داهاتووشدا ئەمریکا بۆ بەهرەبردن لەو سەرچاوە نەوتیانە بەردەوام دەبێت ئامادەبوونی سەربازیی لەو سووریا، هەندێکی تر لایان وایە کە ئەمریکای سەردەمی ترامپ لە سووریا دەکێشێتەوە و هیچ پلان و مەبەستێکی بۆ پاڵپشتیکردنی کوردەکانی نابێت.
لە لایەکی ترەوە تورکیا ئەکتەرێکی ترە کە بە هۆی پاڵپشتیکردنی لە تیرۆریستیانی تەحریرولشام، دەتوانێ بە سەر ناوچە نەوتییەکاندا زاڵ بێت و بێگومان بوونی گرووپە کوردەکان کە تورکیا بە دژبەرانی خۆی دەزانێت لە ناوچە نەوتییەکانی سووریادا، بیانووی باش بە تورکیا دەدات کە بە کەڵکئاوەژوویی سیاسی، ئەو ناوچانە بهێنێتە ژێر ڕکێفی خۆی.
Your Comment