AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢٤ ١٥:١٦

ڕووخانی بەشار ئەسەد و گەڕانەوەی تیرۆریستەکان بۆ ناوچەکە بە پاڵپشتی ڕۆژاوا

ڕووخانی بەشار ئەسەد و گەڕانەوەی تیرۆریستەکان بۆ ناوچەکە بە پاڵپشتی ڕۆژاوا

ڕووخانی بەشار ئەسەد و بە دەسەلات گەییشتنی تیرۆریستەکان لە سووریا، لێکەوتەی بەربڵاو لەوانە چڕ بوونەوەی توندڕەوی، گەڕانەوەی دژبەرانی دەرەکی و بەرز بوونەوەی هەڕەشەی ئەمنیەتی لە ناوچەکەی بەدواوە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: گۆڕانکارییەکانی سووریا و لێکەوتەکانی بۆ ناوچەکە و جیهان یەکێک لە پێچراوترین قەیرانەکانی سەردەمە. ڕووخانی ئەسەد و کۆنترۆڵی گرووپە توندڕەوەکان بەسەر ناوچەیەکی بەربڵاو لە ئەو وڵاتە، جیهانی لەگەڵ شەپۆلێکی هەڕەشە بەرەوڕوو کردووەتەوە. ئەو ڕووداوە نەک ڕۆژهەڵاتی ناڤینی کردووەتە ناوەندی توندڕەوی بەڵکوو وڵاتانی ڕۆژاوایی کە خۆیان بە پاڵپشتی دارایی و تەقەمەنی بە ئەو گرووپانە، بوونەتە هۆی ئەو دۆخەش لە مەترسیدان.

پەرەسەندنی تیرۆریزم لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە ژێر چەتری پاڵپشتی ڕۆژاوا

سیاسەتی ڕۆژاوا بەتایبەتی ئەمریکا لە قەیرانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ڕۆڵی بنەڕەتی لە پەرەسەندنی تیرۆریزم لە ناوچەکە هەبووە. بۆشایی ئەمنی لە عێڕاق بەهۆی هێرشەکەی ئەمریکاوە بۆ سەر ئەو وڵاتە بووە هۆی سەرهەڵدانی داعش.

هەروەها وڵاتانی ڕۆژاوایی بۆ لاواز کردنەوەی حکومەتی بەشار ئەسەد یارمەتی دارایی و تەقەمەنیی گرووپەکانی نێو ئەو وڵاتەیان دا و بەم پێیە لە ساڵی 2012ەوە نزیک بە 500 ملیۆن دۆلار بۆ گرووپە دژبەرەکانی سووریا تەرخان کراوە.

هەروەها هاوکاری ڕۆژاوا لەگەڵ هەندێک وڵاتی عەرەبی ناوچەکەش ناڕاستەوخۆ بووەتە هۆی تۆکمە بوونەوەی تیرۆریزم.

جگە لە ئەوانە کێشەی بنەڕەتی وەکوو هەژاری و بێکاریش هۆکاری دیکەن بۆ زیاد بوونەوەی توندڕەوی.

گومانی تێدا نییە کە دەستێوەردانی سەربازی ڕۆژاواش لە ئەو ڕەوتەدا کاریگەر بووە. بۆ نموونە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر سووریا کە بەهۆیەوە نزیک بە سەدا 30ی ناوچە چۆڵ کراوەکان کەوتە دەستی تیرۆریستەکان.

ژمارەی زۆری گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیهان

تەحریرولشام: ئەو گرووپە، بەهێزترین گرووپی چالاک لە ڕۆژاوای سووریا لە پاشماوەکانی لقی ئەلقاعیدەیە و پێشتریش بە ناوی بەرەی نوسرەوە دەناسرا و لە ساڵی 2018 لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە چووە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە و بە ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد بە ڕێبەری ئەبو محەمەد جەولانی کۆنترۆڵی سووریای بەدەستەوەیە.

داعش: ئەگەرچی نسیبەت بە ساڵەکانی 2014 بۆ 2018 کەم بووەتەوە بەڵا هێشتا پاشماوەکانی لە دێرەزوور و حومس ماون و هێشتا هەڕەشەیەکی جیدییە.

سوپای ئازادی سووریا: ئەو گرووپە لەلایەەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت و لە سنووری تورکیا چالاکی دەکەن. ئەو هێزانە پێشتر لە ڕیزی سوپای ئەسەد بوون و لەوێ جودا بوونەوە.

هەسەدە: هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کە دژی داعش شەڕ دەکەن و ناوچەیەکی بەربڵاو لە ڕۆژهەڵاتی رووباری فرات لەانە ڕەققەیان لە کۆنترۆڵدایە.

ژووری ئۆپراسیۆنی باشووری: ئەو گرووپە نوێیە دژبەرە لە باشووری سووریا لەم دواییەدا لە دەرعا سەری هەڵداوە، کە ناوچەی سەرهەڵدانی دژایەت یلە دژی ئەسەد بوو.

هەروەها چەندین گرووپی بچووکی توندڕەوی دیکەش چالاکی دەکەن.

بۆشایی دەسەڵات لە سووریا؛ بەرچاوگەی پەرەسەندنی تیرۆریزم لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ڕۆژاوا

ڕووخانی ڕژیمی ئەسەد و پەنابەر بوونی لە ڕووسیا، گۆڕانکارییەکی مێژوویی لە قەیرانی سووریایە و لێکەوتەی قووڵی بۆ ناوچەکە و جیهان دەبێت. لەوانە:

1. بووژانەوەی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی و تۆکمە بوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان

کۆنترۆڵی گرووپە تیرۆریستییەکان لەوانە تەحریرولشام بە سەر خاکی سووریا، سەرکەوتنی گەورە بۆ ئایدۆلۆژیای توندڕەوی دێتە ئەژمار و لەوانەیە ئەو گرووپانە لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پەرە بە بیرەکەی خۆیان بدەن و ببنە نموونەیەک بۆ دیکە گرووپە توندڕەوەکان لە ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەورووپا و ئەمریکاش.

2. گەڕانەوەی دژبەرانی دەرەکی؛ هەڕەشەی ئەمنیەتی بۆ ڕۆژاوا

لەوانەیە هەزاران چەکدارێک کە لە سووریان بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان و ببێتە هۆی پەرەسەندنی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی بۆ هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی و بەتایبەتی بریتانیا کە 900 هاووڵاتیی لە سووریایە.

3. شەپۆلی نوێی کۆچبەری و قەیران لە ئەورووپا

بۆشایی دەسەڵات لە سووریا، چڕ بوونەوەی پێکدادانەکان لە نێوان گرووپە تیرۆریستیەکان و میلیشیاکان و ناسەقامگیری ناوچەکە دەبێتە هۆی شەپۆلێکی نوێی کۆچبەری بۆ ئەورووپا.

4. کاریگەری کۆمەڵایەتی و سیاسی کۆنترۆڵی تیرۆریستەکان بەسەر سووریا لە ڕۆژاوا

بەرز بوونەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکان و کۆچی بەربڵاو، لەوانەیە ببێتە هۆی تۆکمە بوونەوەی لایەنی پۆپۆلیستی و دژە کۆچبەری لە ئەورووپا و ئەمریکا کە ئەو ەبۆ خۆی جگە لە لاواز بوونەوەی یەکدەستی ناوخۆیی ئەو وڵاتانە، هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمیش دژوار دەکاتەوە.

News ID 53127

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha