بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا وتی: ئەوە شتێکی تازە نییە و ئێمە وەکوو وڵاتی بەرپرسیار لە ڕۆژاوای ئاسیا و وڵاتی ئیسلامی لە هەموو دەرفەتەکان بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە بۆ سەر سووریا و یەمەن کەڵکوەردەگرین و کۆبوونەوەی دی ٨ کە لە میسر بەڕێوە دەچێت لە ئەو بارەوە گفتوگۆ دەکەین.
بەقایی سەبارەت بە گێرانەوەکانی تورکیا لە گۆرانکارییەکانی سووریا وتی: نائاسایی نییە کە وڵاتەکان گێرانەوەی خۆیان هەبێت لە گۆڕانکاری و ڕووداوەکان. ئێمە و وڵاتانی دیکەش نیگەرانی ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی سووریاین.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بوونی ئێمە لە سووریا بنەڕەتی و لەسەر بیر بوو و چوونە دەرەوەمانیش بەرپرسیارانە بوو، تی: ئێمە لە سووریا بەدوای گەورە کردنی وڵاتی خۆمان بە داگیر کردنی خاکی سووریا نەبووین و بیرمان لە بووژانەوەی ئیمپراتوری رابردوومان نەدەکردەوە. ئەوەی کە سووریا بۆ ئێمە گرینگ بوو دابینی ئاسایشی خەڵکی سووریا هەمبەر توندڕەوی بوو و بۆ ئەوەش لەسەر داوای فەرمی حکومەتی یاسایی ئەو وڵاتە لەوێ بووین.
بەقایی سەبارەت بە پێوەندی لەگەڵ دەوڵەتی کاتی لە سووریا ڕایگەیاند: هێشتا دەوڵەتی کاتی لە سووریا پێک نەهاتووە و چاوەڕوانین ئەم قۆناغە تێپەڕێت و ئانجا لە سەر ئەوە بڕیار دەدەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە قەرزەکانی سووریا بە ئێران وتی: ئەو ڕەقەمانە کە دێنە ئاراوە زۆر گەورە کراونەتەوە. ڕێککەوتنەکان کە لە نێوان دوو وڵاتەکە کراوە، کاتی نەبووە و لەناو ناچن و لە دەوڵەتێکەوە بۆ دەوڵەتێکی دیکە دەگوازرێتەوە.
ناوبراو سەبارەت بە دۆخی باڵوێزخانەی سووریا لە تاران وتی: کادیری دیپلۆماتیک و باڵوێزی سووریا هەر لە تارانن و لە داهاتوودا بەرپرسان لە سەر دۆخی ئەو باڵوێزخانە بڕیار دەدەن.
Your Comment