3 جۆزەردان ساڵڕۆژی ئازاد کردنی خوڕەمشار، ڕۆژی بەرخۆدان، گیانفیدایی و سەرکەوتن

خوڕەمشار لە سێی جۆزەردانی ساڵی 1361 ئازاد کرا؛ ئەو ڕۆژە لە ڕۆژژمێری ئێراندا ، وەکوو ڕۆژی بەرخۆدان، گیانفیدایی و سەرکەوتن ناودێر کراوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەرتاسەر ساڵانی پڕ لە شانازی بەرەڤانی پیرۆز، ڕۆژانێکی گەورە تۆمار کراوە کە شکۆ و گرینگایەتییەکەی بەردەوام لە زەینەکاندا دەمێنێتەوە و سێی جۆزەردان، ڕۆژی ئازاد کردنی خوڕەمشار لە شەڕی هەشت ساڵەی ڕژێمی بەعسی سەدام دیکتاتۆر گۆڕبەگۆڕ بووی عێراق لە دژی ئێرانیش لە هەمان شانازییەکانی سەردەمی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆزە.

ئازاد کردنی خوڕەمشار لە گرینگترین ئامانجەکانی ئۆپراسیۆنی بەیتولموقەدەس لە ساڵی 1361 لە شەڕی سەپێندراوی عێراق لەگەڵ ئێران بو کە ئەو شارە دوای 578 ڕۆژ داگیرکران لە کۆنترۆڵی ڕژێمی بەعس ئازاد کرا.

ئۆپراسیۆنی بەیتولموقەدەس لە 30 خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی 10 ی گوڵانی 1361 بە خوێندنی ڕەمزی "بەناوی خودای گەورە و دلۆڤان". بە ناوی خودای قسمی جەبارین، یا عەلی کوڕی ئەبووتالب لەلایەن فەرماندەییەوە دەستی پێکرد.

ئێمە کاتێک لە ئەستەم بوونی ئەو ئۆپراسیۆنە تێگەییشتین کە ئیمام خومەینی 3 ی جۆزەردانی 1361 بە بۆنەی ئازاد کردنی خورەمشارەوە پەیامێکی بۆ ڕاگی گشتی بڵاو کردەوە.

لە یەکەم بەشی ئەو بەیاننامە هاتووە، خودا خوڕەمشاری ئازاد کرد و لە دریژەی بەیاننامەکەدا وتیان: سوپای بێ سنوور بۆ خودای توانا کە وڵاتی ئیسلامی و گیانفیداکانی خستە بەر ڕەحمەتی خۆیەوە و یارمەتیمان دا، کەواتە لە هەر دۆخێکدا ئەو حیماسە گەورە و پڕبایەخە لە یادەکاندا دەمێنێتەوە.

حیماسەی ئازاد کردنی خوڕەمشار لە هەموو لایەنەکان، لەوانە سەربازی، حیماسەیی و فەرهەنگی، خاڵی وەرچەرخانی گرینگ لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە و ڕۆحیەی دژە شوڵتەیی گەلی ئێران، ئەمڕۆکە بەهێز و تۆکمەتر لە پێش لە ڕێگای گەشە و پێشکەوتندایە.

سێی جۆزەردان نەک هەر بیرهێنەری ئازادی خورەمشارە کە بیرهێنەرەوەی گیانفیداییەکان و خۆڕاگیرییەکانی بەرەڤانانی ئێران لە بەرانبەر هێزە بیانییەکانە. ئێران و ئێرانییەکان ئەمڕۆکە جارێکی دیکە بیرەوەری ئازادی کردنی خوڕەمشار بەرز ڕادەگرن.

News Code 42130

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =