AP ١٤٠١ گوڵان ٣١ ١٦:٥٢

دابەزینی ڕێژەی تووشبووانی رۆژانەی کۆرۆنا لە ئێران

دابەزینی ڕێژەی تووشبووانی رۆژانەی کۆرۆنا لە ئێران

ناوەندی پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: لە شەو و رۆژی رابردوودا ژمارەی تووشبووانی رۆژانەی کۆرۆنا لە ئێران کەمتر لە ٢٠٠ کەس بووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی راگەیندراوی وەزارەتی تەندروستی لە رۆژی پێشوو تا ئەمڕۆ ١٥٩ نەخۆشی نوێی کۆرۆنا لە ئێران ناسێندراون کە ٢٨ کەسیان لە نەخۆشخانە خەوێندراون و ٩ کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

بەم شێوە کۆی نەخۆشانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە ٧ ملیۆن و ٢٢٩ هەزار و ٧٤١ کەس.

هەروەها لە شەو و رۆژی رابردوودا ٣٣ هەزار و ٩٨٤ ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئێران کوتراوە.

News ID 42093

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha