AP ١٤٠١ گوڵان ٢٧ ٢١:١٧

بە ئاماژە بە داگیرکاریی هر دوو لا؛

هەدەپە داوای راگرتنی پێوەندی بازرگانی تورکیا لە گەڵ ئیسرائیلی کرد

هەدەپە داوای راگرتنی پێوەندی بازرگانی تورکیا لە گەڵ ئیسرائیلی کرد

هەدەپە بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک وێڕای یەکسان زانینی ئاکاری تورکیا و ئیسرائیل لە بەرانبەر ناوچە داگیرکراوەکان، داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد پێوەندی بازرگانی لە گەڵ ئیسرائیل رابگرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەدەپە بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک وێڕای ئیدانە کردنی هێرشی سیستەماتیکی ئیسرائیل بۆ خەڵکی فەلەستین داوای لە حکوومەتی تورکیا کرد پێوەندی بازرگانی لە گەڵ ئیسرائیل رابگرێت.

لەم بڵاوکراوە نووسراوە: ئەلنیکبە کە خەڵکی فەلەستین وەکوو قەیرانی گەورە ناوی دەبەن، مێژوویەکە کە فەلەستینییەکان ناچار بوون کۆچ بکەن و مافی دیاریکردنی چارەنووسی ئەوان پێشێل کرا.

هەدەپە لە کۆتاییشدا وێڕای ئاماژە بە ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییانەی تورکیا لە گەڵ ئیسرائیل و ڕێککەوتنە نوێیەکان بۆ پێوەندی دوو لایەنە لە حکوومەتی تورکیا، داوای کۆتایی هێنان بە پێوەندی بازرگانی لە گەڵ ئیسرائیلی کرد.

News ID 42025

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha