مەرجەکانی تورکیا بۆ ئەندامێتی فەنلاند و سوید لە ناتۆ چییە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدل ئیست ئای ، تورکیا ئامادەیە لە باتی ڕادەست کردنەوەی کوردەکانی ئەندامی پەکەکە لە فەنلاند و سوید، ئەندامێتی ئەو وڵاتانە لە ناتۆ قبووڵ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو وڵاتی فەنلاند و سوید کە نیگەرانی پاشهاتەکانی شەڕی ئۆکراینان داوای ئەندامێتیان لە پەیمانی سەربازی ناتۆ کردووە بەڵام تورکیا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی ئەو ڕێکخراوە سەربازییە، دەنگی نەرێی هەیە چونکوو بە وتەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، سوید و فەنلاند لە کوردگەلێک کە ئەنقەرە بە تیرۆریست وەسفیان دەکات، پاڵپشتی دەکەن.

گۆڤاری میدل ئیست ئای لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کرد تورکیا پێش مەرجگەلێکی بۆ قبوول کردنی ئەندامێتی فەنلاند و سوید لە ناتۆ دیاری کردووە. لەوانە ڕادەست کردنەوەی هاووڵاتییە کوردەکانی ئەندامی پەکەکە لە ئەو دوو وڵاتە بە تورکیایە.

بەرپرسانی تورکیا هەروەها ڕایانگەیاندووە ئەگەر فەنلاند و سوید دەیانەوێت ببنە ئەندامی ناتۆ ئەبێ گەمارۆی فرۆشی چەک بە تورکیا هەڵبوەشێننەوە.

News Code 42022

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =