AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٣ ١٤:٠٢

چالاک کردنەوەی میکانزیمی پەلەپیتکە، بە واتای کۆتایی هەر جۆرە دانوستانێکە

چالاک کردنەوەی میکانزیمی پەلەپیتکە، بە واتای کۆتایی هەر جۆرە دانوستانێکە

نوێنەری تاران لە پەرلەمانی ئێران وتی: ئەورووپییەکان ئەوە بزانن کە دەسپێکی چالاک کردنەوەی میکانزیمی پەلەپیتکە، بە واتای کۆتایی هاتنی هەر جۆرە دانوستانێک دەبێت.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مالیک شەرێعەتی لە کاردانەوە بە هەڕەشەی هەندێک وڵاتی ئەورووپی لەسەر چالاک کردنەوەی میکانیزمی پەلەپیتکە و گەڕاندنەوەی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، جەختی کرد: دەستی پێمە لە بەرانبەر لایەنی بەرانبەر پڕە.

ناوبراو هۆشداریی دا: دوای حەماسەی گەورەی خەڵک و شکستی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران کە بە ڕێنوێنی خەدا، بیری ڕێبەر و یەکگرتوویی نەتەوەیی بەڕێوە چوو و هەروەها گیانفیداییەکانی هێزە چەکدارەکان، دەستی گەلی ئێران پڕە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە مەجلیسیش بژاردەی جیاوازی لەبەردەستە لەوانە گرینگترینیان پرسی چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمییە، وتی: چوونە دەرەوەی لە ڕێكکەوتنی ئەتۆمی بە واتای وەلانانی هەر جۆرە ڕەوتێک لە بواری مافییە.

هەروەها درێژەی دا: لە ڕاستیدا ئەگەر وڵاتانی ڕۆژاوایی هەوڵیک بۆ چالاک کردنەوەی میکانزیمی پەلەپیتکە بدەن، پێش لە ئەوەی کە دەستی پێبکەن، بەدڵنیاییەوە وەڵامێکی قورس و یەکلایی لەلایەن ئێمەوە وەردەگرن. بژاردەیەکی بەردەستمان چوونە دەرەوە لە ئێن پی تی دەبێت.


شەرێعەتی وتی: ڕۆژاواییەکان خۆیان دەزانن کە چی دیکە پەلەپیتکەیەک بوونی نییە، چونکوو دوای هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران و هەڵنەوەشاندنەوەی گەمارۆکان، هەڕەشە بۆ چالاک کردنەوەی ئەو میکانیزمە پووچ و بەتاڵە.





News ID 56398

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha