AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٣ ١٨:١١

ئێران خوازیاری سڕینەوەی یەکجاریی چەکی ئەتۆمی بوو

ئێران خوازیاری سڕینەوەی یەکجاریی چەکی ئەتۆمی بوو

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە جەنایەتی مێژوویی بومبارانی ئەتۆمی ژاپۆن لە لایەن ئەمریکاوە نووسی: خوازیاری سڕینەوەی یەکجاریی چەکی ئەتۆمی و بە فەرمی‌ناسرانی جەنایەتی مێژوویی بومبارانی ئەتۆمی ژاپۆنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەشتادەمین ساڵڕۆژی بومبارانی ئەتۆمی شارەکانی هیرۆشیما و ناگاساکیی ژاپۆن لە لایەن ئەمریکاوە، نووسی: ئەو هێرشە کە کوژرانی 150 هزار کەس لە هیرۆشیما و 180 هەزار کەس لە ناگاساکی بەدواوە بوو، تەنیا ئۆپەراسیۆنێکی جەنگی نەبوو، بەڵکوو بەشێک بوو لە هەڵمەتێکی سیستماتیک بۆ نامرۆڤسازی و لەناوبردنی خەڵکی مەدەنی ژاپۆنی لە درێژەی شەڕی دووەمی جیهانی.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هێشتا پاش 80 ساڵ ئەمریکا داوای لێبوردنی بۆ ئەو جەنایەتە نەکردووە و بەرپرسایەتی پاشهاتە کارەساتبارەکانی لە ئەستۆ نەگرتووە، وتیشی: ئێمە نیگەرانی درێژەی نمانە هاوشێوەکانی نامرۆڤسازین و شایەدی ململانێ هاوشێوەکانی لە شەڕەکانی ئێستادا بە تایبەت لە فەلەستینین و کە خەڵکەکەی وەک "ئاژەڵی مرۆیی" سەیر دەکرێن و کۆمەڵکوژی دەکرێن.

وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران لە درێژەدا خوازیاری هەڵمەتی بەپەلەی جیهانی بۆ سڕینەوەی یەکجاریی چەکی ئەتۆمی و بە فەرمی‌ناسرانی جەنایەتە مێژووییەکانی وەک بومبارانی ئەتۆمی ژاپۆن و کۆتایی‌هاتن بە ململانی و ناونیتکەی نامرۆیی هەمبەر بە خەڵکی مەدەنیی سەرتاسەری جیهان بوو.

News ID 56400

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha