AP ١٤٠١ گوڵان ٢٥ ١٣:٤٢

ڕێکخراوی ئاشتی ئەمریکا هۆشداریی دا؛

کوردەکان بەتەنیا ناتوانن کەمپی ئەلهەول کۆنترۆڵ بکەن

کوردەکان بەتەنیا ناتوانن کەمپی ئەلهەول کۆنترۆڵ بکەن

ڕێکخراوی ئاشتی ئەمریکا بە ئاماژە بە بەرز بوونەوەی هێرشەکانی داعش بۆ سەر هێزە کوردییەکان و توند بوونەوەی توندوتیژی لە کەمپی ئەلهەول، داوای سەرەنجی جیهانی بە دۆخی ئەو کەمپەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی ئاشتی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر کەمپی ئەلهەول کە زیاتر لە 50000 ئەندامی سەر بە داعشی تێدا نیشتەجێ کراوە، هۆشداریی داوە کە هێزە کوردییەکان کە بەرپرسیارێتی پارێزەوانی لە ئەو کەمپەیان لە ئەستۆیە بە تەنیا ناتوانن توندڕەوەکان لە ئەو کەمپە کۆنترۆڵ بکەن.

ئەو دامەزراوە هۆشداریی داوە کە ئەگەر بە دۆخی قەیرانی ئەو کەمپە کە تێێدا توندوتیژی تا ڕادەیەکی زۆر بەرز بووەتەوە، سەرەنج نەدرێت، مەترسیی دروست بوونی داعشی ژمارە 2 هەیە.

دامەزراوەی ئاشتی ئەمریکا هەروەها بە ئاماژە بە هێرشەکانی مانگی ژانویەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر زیندانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا لە شاری حەسەکە هۆشداریی دا وێڕای کوژرانی زیاتر لە 500 کەس لەوانە هێزەکانی پارێزەری زیندان و چەکدارەکان لە ئەو هێرشە، ژمارەیەکی نادیار لە زیندانیانی داعش هەڵاتوون کە ئەو بابەتە مەترسییەکی جیدییە بۆ سەر ئاسایشی سووریا.

News ID 41988

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha