کوردی سووریا ٥ کەس لە بنەماڵەی داعشییەکانی رادەستی دەوڵەتی سوید کرد

ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە رادەست کردنی ٥ شارۆمەندی بنەماڵەی داعشییەکان بە دەوڵەتی سوید هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولکەریم عومەر سەرۆکی بەشی پێوەندی دەرەکی بەڕێوەبەرایەتی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا وتی: لە دیدار لە گەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی سوید، ٥ شارۆمەندی بنەماڵەی داعشییەکانی رادەستی بەرپرسانی ئەم وڵاتە کرد.

ئەو لە تویتەرێکدا نووسی: یەکشەمەی پێشوو ٥ شارۆمەندی سویدی رادەستی شاندی وەزارەتی دەرەوەی سوید کران کە دوو ژن و ٣ منداڵ بوون.

ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە ساڵی ٢٠٢١ نزیکەی ٣٢٤ ژن و منداڵی بنەماڵەی داعشییەکان رادەستی وڵاتەکانیان کردووە.

News Code 41955

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =