فیلمی "سیبەر" خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فێستیڤاڵی فیلمی برەزیلی بردەوە

خەڵاتی باشترین دەرهێنەری لاوی هەژدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی برەزیل درایە فیلمی "سیبەر" لە دەرهێنانی مەجید دەرویش نژاد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم فێستیڤاڵە حەوتەی پێشوو راگەیاند کە فیلمی "سیبەر" بۆتە بەربژێری باشترین فیلم و باشترین دەرهێنەری لاو کە لە ئەنجامدا خەڵاتی باشترین دەرهێنەری بردەوە.

مەجید دەرویش نژاد دەرهێنەری خەڵکی ورمێ بە یەکەمین فیلمی خۆیەوە لە چيندین فێستیڤاڵی جیهانیدا خەڵاتی وەرگرت و بۆ رایەخی سووری دهۆک و سلێمانیش بانگهێشت کرا.

"سیبەر" چیرۆکی بنەماڵەیەکە کە سەرپەرشتی بنەماڵەکە تووشی مادە هۆشبەرەکان بووە و لە ورمێ بڵاو بووەوە و پێشوازی زۆری لێ کرا.

News Code 41940

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha