بەرنامەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی باشترین رێگا چارە بۆ بن بەستی سیاسی عێراقە

ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرنامەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی باشترین رێگا چارە بۆ دەرچوون لە بن بەستی سیاسی عێراق زانی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سوورچی وێڕای ئاماژە بەوەی کە هیچ کام لە هێزە سیاسییەکان بە تەنیایی توانای پێک هێنانی دەوڵەتیان نییە، وتی: بەرنامەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە بۆنەی ئەوەی بە راوێژکاری هەموو لایەنەکان پێک هاتووە، باشترین رێگا چارە بۆ دەرچوون لە بن بەستی سیاسی عێراقە.

ئەو وتیشی: هەموو رەوتە سیاسییەکان دەبێ ئاستی خۆیان تا رادەیەک دابەزێنن و رێگاکان بۆ دەرچوون لە بن بەستی سیاسی و پێک هێنانی دەوڵەتی نوێ بکەنەوە.

News Code 41850

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha