پیشانگای وێنە لە میراتی جیهانیی هەورامان کرایەوە

پیشانگای وێنەی رەمەزانی کەریم لە میراتی جیهانی هەورامان، لە سینەما بەهمەنی سنە کرایەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پیشانگای وێنەی رەمەزانی کەریم لە میراتی جیهانی هەورامان، بە بەشداری دوو پارێزگای کرماشان و کوردستان کرایەوە.

لە پیشانگای وێنەی رەمەزانی کەریم ٢٣ وێنە لە ١١ وێنەگری پارێزگای کوردستان لەوانە فەرشید ئەردەڵان، ئەحمەد بلباسی، موبین پەیمانکار، سەید لەتیف حسێنی نەسەب، ئازاد حسامی، جەلال داسار، بەهمەن شەهبازی، نەوید سەیدیمورادی، جەمشید فەرەجوەند فەردا، کەیوان فیرووزەیی و ئاریان نەسروڵاهی نمایش دەکرێت و لایەنگران دەتوانن تا ١٩ی گوڵان سەردانی ئەم پیشانگایە بکەن.

وێنە نمایش کراوەکان لەم پیشانگایە لە تارانیشدا نمایش دەکرێن.

News Code 41846

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha