دەنگی دەفژەنە کوردستانییەکان لە پاڵەنگان دەنگ ئەداتەوە

سەرۆکی حەوزەی هونەری کوردستان وتی: دەنگی دەفی گرووپی هەزار دەف لە گوندی مێژوویی پاڵەنگانی کوردستان دەنگ ئەداتەوە و هونەری خۆیان دەنوێنن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی لەم بارەوە وتی: دەف و دەفژەنی یەکێک لە تایبەتمەندییە فەرهەنگییەکانی خەڵکی کوردستانە کە پێگە و جێگەی تایبەتی لە لای خەڵکی ئەم ناوچە هەیە.

مورادی وێڕای ئاماژە بە ناونانی شاری سنە وەکوو پێتەختی دەفی جیهان، وتیشی: دەرفەتی ئەوە هەیە کە بەرپرسان بۆ تۆماری ئەم میراتە مەعنەوییە بەرنامەیەک دابرێژن تاکوو ناو و ناوبانگی هونەر و فەرهەنگی کوردستان زیاتر لە پێشوو بە جیهان بناسرێت.

ناوبراو لە بەڕێوەچوونی جێژنێکی گەورە لە گوندی پاڵەنگان هەواڵی دا و وتیشی: ئەم جێژنە ١٤ی گوڵان لە گوندی مێژوویی و توریستی پاڵەنگان بەڕێوە دەچێت کە دەفژەنی گرووپی هەزار دەف یەکێک لە بەرنامە تایبەتەکانی ئەو رۆژەیە.

News Code 41819

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha