نهێنییەکانی پرۆژەی هاوبەشی زایۆنیستی- سەعوودی دژی سوپای قودس چییە؟

میدیا سەعوودی و زایۆنیستییەکان لە پرۆژەیەکی هاوبەشدا رایانگەیاندووە بەرنامەی سوپای قودس بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستیان پووچەڵ کردۆتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی رژیمی زایۆنی رایانگەیاندووە هێزەکانی مووساد لە ئێران لێپرسینەوەیان لە ئەندامێکی قودسی سوپای پاسداران کردووە. لەم راپۆرتەدا وێنەی کەسێکی نەناس بڵاو بۆتەوە کە دەڵێت فەرمانی پێدراوە ٣ ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەڕێوە ببات.

ئەم هەواڵە یەکەم جار لە لایەن میدیایەکی پێوەندیدار بە عەرەبستانەوە بڵاو کراوەتەوە. ئێران ئینتەرنەشناڵیش سێ رۆژ لەمەوپێش رایگەیاند ئەندامێکی هێزی سوپای قودس لە ئەورووپا قۆڵبەست کراوە.

ئەم میدیا رایگەیاندووە سوپا ویستوویە سێ کەس تیرۆر بکات، شارۆمەندێکی ڕژیمی ئیسرائیل لە ئەستەمۆڵ، ژێنێراڵێکی باڵای ئەمریکیی لە ئەڵمان و رۆژنامەوانێک لە فەڕەنسە.

پرسیاری گرینگ ئەوەیە کە ئامانج لەم کارە چییە؟ یەکەم ئەوەی کە دانوستانەکانی بەرجام ماوەیەکە گەیشتۆتە بن بەست و هۆکارەکەشی دوبەرەکی لە سەر دەرکردن یان نەکردنی سوپا لە لیستی تیرۆریستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە.

ڕژیمی زایۆنی خوازیاری مانەوەی سوپا لەم لیستە دایە. بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە پەیامێکی روونی بۆ دەوڵەتی ئەمریکا هەیە، ئێوە ناتوانن و نابێ سوپا لە لیستی تیرۆر دەربێنن و ئەم بڕیارە تێچووی سیاسی قورسی هەیە.

بەرەنگاری کۆماری ئیسلامی ئێران و رژیمی زایۆنیش هۆکاری دیکەی ئەم کارەیە. زایۆنیستەکان بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵانە دەیانەوێ خۆیان سەرتر نیشان بدەن.

دۆخی دەوڵەتی سەعوودیش پاش حەوت ساڵ کە کەوتۆتە نێو گۆمی یەمەنەوە و بۆ چوونەدەرەوە لەم دۆخە هەوڵ ئەدات، باشتر لە دەوڵەتی زایۆنی نییە. ریاز و تێل ئاڤیڤ ئێران بە هۆکاری کێشەکانی خۆیان دەزانن و ورەی پێویستیان بۆ پێشخستنی گەڵاڵەی هاوبەش هەیە.

News Code 41813

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha