AP ١٤٠١ گوڵان ١٠ ١١:٢٠

کارناسانی عێراقی هۆشدارییان دا؛

درێژەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم سەرەڕای دژایەتی عێراقییەکان

درێژەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم سەرەڕای دژایەتی عێراقییەکان

کارناسانی عێراقی هۆشداریی دەدەن کە تورکیا سەرەڕای دژایەتی حکومەتی ناوەندی و لایەنە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە، درێژە دەداتە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا لە دوو هەفتەی پێشەوە هێرشەکانی خۆیی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە بیانووی بەرەڕوو بوونەوەی پەکەکە دەست پێکردووە. هەرچەندە ئەو هێرشانە ڕاگیراوە بەڵام کارناسانی عێراقی هۆشداریی دەدەن ئەو ڕاگیرانە یان دژایەتییەکانی حکومەتی ناوەندی نابێتە هۆی ڕاگیرانی هەمیشەیی ئۆپراسیۆنەکە لە داهاتوودا.

نازم عەلی عەبدوڵڵا، کارناسی زانستە سیاسییەکان لە دامەزاراوەی عەرەب ڕایگەیاندووە سەفەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا ڕێک پێش لە هێرشەکانی تورکیا و ڕەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەو ئۆپراسیۆنە، ڕاگیرانی دژوار دەکاتەوە.

ناوبراو هۆشداریی دا وابەستە بوونی ئابووری هەرێم بەتایبەتی لە بواری نەوت بە تورکیا کارتگەلێکی خستووەتە بەر دەستی تورکیا کە لە زیانی هەولێر دەبێت کە نەتوانێت هەوڵێک لە دژایەتی لەگەڵ ئەو ئۆپراسیۆنە ئەنجام بدات.

عەلی مووسا، شرۆڤەکاری سیاسی عێراقیش ڕایگەیاندووە سەرەڕای دەربڕینی دژایەتی حکومەتی عێراق هەوڵی جیدی دیکە بۆ ڕێگری لە درێژەی ئۆپراسیۆنی تورکیا لە ناوخۆی خاکی عێراق نەدراوە. ناوبراو جەختی کرد عێراق جگە لە دژایەتی بە قسە، ئامێرێکی دیکەی بۆ ڕاگیرانی ئۆپراسیۆنی تورکیا نییە.

News ID 41757

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha