ئەمریکا لە هەموو بابەتێکەوە لاوازترە لە بیست ساڵ لەمەوپێش

رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران لە دیدار لە گەڵ خوێندکارانی زانکۆمانی ئێران جەختیان کرد کە ئێستا ئەمریکا لاوازترە لە بیست ساڵ لەمەوپێش.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بیست و‌چوارەمین رۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆ و نوێنەرانی رێکخراوەگەلی خوێندکاری ئێران لە گەڵ ئایەتوڵا خامنەیی دیداریان کرد.

رێبەری لەو دیدارەدا جەختیان کرد کە ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران شانازی بە خوێندکارانەوە دەکات چونکوو خوێندکاری ئێستا لە گەڵ سەردەمی شۆڕشدا بەراورد ناکرێت .

ئایەتوڵا خامنەیی هەروەها بە ئاماژە بە رۆژی جیهانیی قودس جەختیان کرد: بە لە بەرچاو‌گرتنی گیانفی ایی گەورەی خەڵکی فەلەستین و بەرزبوونەوەی ئاستی جەنایەتەکانی زایۆنییەکان، رۆژی قودسی ئەمساڵ لە گەڵ ساڵانی پێشوودا جیاوازە و دەبێ بە هاودڵی و یەکگرتوویی لە گەڵ خەڵکی ستەم لێکراوی فەلەستین ، هێز و ورەیان بەرز بکرێتەوە.

ئەوان هەروەها بە ڕەخنە گرتن لە هەڵوێستی دەوڵەتە ئیسلامییەکان لە بەرانبەر پرسی فەلەستین ، وتیان: بە داخەوە دەوڵەتە ئیسلامییەکان خراپ کار دەکەو و تەنانەت ئامادە نین باس لە کێشەی فەلەستین بکەن و هەندێکیان پێیان وایە کە رێگای یارمەتیدانی فەلەستین پەیوەندی گرتن لە گەڵ زایۆنییەکانە و ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە.

ئایە توڵا خامنەیی بە ئاماژە بە هەڵەی گەورەی میسر لە چل ساڵ لەمەوپێش و پەیوەندی گرتن لە گەڵ زایۆنییەکان، ڕایانگەیاند: بۆچی پەیوەندی میسر لە گەڵ ئیسرائیل کێشەی فەلەستین و‌سووکایەتی زایۆنییەکان بە مزگەوتی ئەقسای چارەسەر کرد کە ئێیستا هەندێ وڵاتی ئیسلامی ئەو هەڵە دووبارە دەکەنەوە.

News Code 41706

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha