AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٣ ١٢:٥٣

دوای ڕووداوەکانی ڕۆژی ڕابردوو لە ئەفغانستان؛

کارداری باڵوێزخانەی ئەفغانستان بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا

کارداری باڵوێزخانەی ئەفغانستان بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ بە بانگهێشت کردنی کارداری باڵوێزخانەی ئەفغانستان لە تاران، ناڕەزایەتیی بە هێرشەکانی دوێنێ بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران و سەرکونسوڵگەری ئێران لە هەرات دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشتی ئاسیای باشووری وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ بە بانگهێشت کردنی کارداری باڵوێزخانەی ئەفغانستان لە تاران، ناڕەزایەتیی بە هێرشەکانی دوێنێ بۆ سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کابول و سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرات دەربڕی.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەرپرسیارێتی دەوڵەتەکان لە ئاسایشی نوێنەرایەتی دییپلۆماتیکەکان، داوای بەرەوڕوو بوونەوەی یاسایی لەگەڵ هێرشەبەرەکانی کرد.

بەرپرسی گشتی ئاسیای باشووری هەروەها ڕاشیگەیاند کە تا ڕاگەیاندنی دوایی بەشە کونسوڵییەکانی نوێنەرایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەفغانستان چالاکییەکانی خۆی ڕادەگرێت تا وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان لە ئەو بوارەوە بە شێوەی پێویست ئاسایشی تەواوی نوێنەرایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دابین بکات.

News ID 41554

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha