هاوپەیمانی سێ قۆڵی هۆکاری کێشە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقە

یەکێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی فەتح جەختی کرد کە هاوپەیمانی سێ لایەنە هۆکاری کێشە بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری عێراق ئەلیەوم، موحموود حەیاتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا بە وتنی ئەوەی کە هاوپەیمانی سێ قۆڵی سەرەڕای ئەوەی کە نەیتوانیوە دوو لەسەر سێی ئەو ڕێژەیە کە پێویستە بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، هێشتا خۆی لە گفتوگۆ لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەبوێرێت، زیادی کرد: ئەو هاوپەیمانییە لەمپەرە لەسەر ڕێگای پێکهێنانی حکومەتی عێراق، چونکوو بە تەنیا ناتوانێت ئەو حکومەتە پێک بهێنێت و هاوپەیمانی لەگەڵ چوارچێوەی هاوئاهەنگیش قبووڵ ناکات.

حەیاتی وتیشی: هاوپەیمانی سێ قۆڵی بە ڕەت کردنەوەی بەربژێری یەکێتی نیشتمانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار کە بە پێی ڕێککەوتنەکانی پارتە کوردستانییەکانی هی ئەو پارتەیە، بووەتە هۆی دروست بوونی قڵیش لە نێوان شیعەکان و هەروەها درز لە نێوان پارتە کوردستانییەکان.

News Code 41525

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha