AP ١٤٠١ خاکەلێوە ١٠ ٠٨:٤٧

نوێنەری پێشووی سلێمانی لە پەرلەمانی عێراق:

زۆربەی بانکەکانی هەرێمی کوردستان هی بەرپرسانە

زۆربەی بانکەکانی هەرێمی کوردستان هی بەرپرسانە

نوێنەری پێشووی پارێزگای سلێمانی لە پەرلەمانی عێراق، دەریخست کە زۆربەی بانکەکانی هەرێمی کوردستان هی بەرپرسانی دەسڕۆیشتووی ئەو هەرێمەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد کیانی لە گفتوگۆیەکی ڕۆژنامەڤانیدا بە وتنی ئەوەی کە خانەنشینکراوانی کوردستان ناتوانن " کەی کارت" و "مەستێر کارت" وەربگرن، زیادی کرد:زۆربەی بانکەکانی هەرێمی کوردستان هی بەرپرسانی ئەو هەرێمەیە.

کیانی وتیشی کە ئەو بانکانە لە دەرەوە بایەخی ئەوتۆیان نییە و هەر بۆیە ناتوانن کەی کارت و ماستێر کارت بدەنە خانەنشین کراوەکان.

شیاوی باسە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە هۆی قەرەباڵغیی خەڵک بۆ وەرگرتنی مووچەی خانەنشین کراوەکان لە بەردەم بانکەکاندا، دوو خانەنشین کراو گیانی خۆیان لەدەست داوە.

News ID 41425

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha