ئێلینا ڕەحیمی پلەی دووهەمی پێشبڕکێی تێنیسی لاوانی عێراقی بەدەست هێنا

بەرپرسی دایرەی وەرزش و لاوانی مەهاباد لە بەدەست هێنانی پلەی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی تێنیسی سەرمیزی عێراق لە لایەن کچێکی مەهابادییەوە هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەرەنی مستەفاپوور لەم بارەوە وتی: ئێلینا ڕەحیمی یاریزانی تێنیسی سەر میزی لاوان بە بەزاندنی ریکابەرەکانی خۆی پلەی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی سلێمانی بەدەست هێنا.

ئێلینا رەحیمی لە دایک بووی ساڵی ١٣٨٣ لە شاری مەهابادە کە پێشتریش لە ئاستی ئێران و ئاسیا چەندین سەرکەوتنی بۆ خۆی تۆمار کردووە.

News Code 41395

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =