AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٢٢ ١١:٥٠

شرۆڤەکارێکی عێراقی:

پێوەندی تەلەفۆنی سەدر لەگەڵ مالیکی، نیشانەی دزە لە نێوان هاوپەیمانی ئەو و حەلبوسی و بارزانی

پێوەندی تەلەفۆنی سەدر لەگەڵ مالیکی، نیشانەی دزە لە نێوان هاوپەیمانی ئەو و حەلبوسی و بارزانی

شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی جەختی کرد پێوەندی تەلەفۆنی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەگەڵ نووری مالیکی نیشاندەری بوونی دزە لە هاوپەیمانیی نێوان سەدر، حەلبووسی و بارزانییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، هەیسەم خەزعەلی لە ئەو بارەوە وتی: پێوەندی تەلەفۆنی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەگەڵ نووری مالیکی و بێ ئاگا بوونی مەسعوود بارزانی و محەمەد حەلبووسی نیشاندەری بوونی دزە لە هاوپەیمانیی نێوان سەدر، حەلبووسی و بارزانییە.

خەزعەلی زیادی کرد: پێوەندی نێوان سەدر و مالیکی و هەندێک لایەنی دیکە جگە لە کەسایەتیەکانی سەرەوە، نیشاندەری بوونی جۆرێک بێ متمانەیی نێوان لایەن جیاوازەکانی ئەو هاوپەیمانییە سێ قۆڵییەیە.

شیاوی باسە موقتەدا سەدر لەم دواییەدا پێوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەوناە نووری مالیکی ئەنجام داوە و لەسەر پرسە گرینگەکانی عێراق گفتوگۆیان کردووە. ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەش بە پێی ئاڵۆزی درێژخایەن لە پێوەندییەکانی ئەو لایەنانە گرینگایەتی تایبەتی هەیە.

News ID 41305

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha