پاڵپشتی ئەمریکا لە هاوپەیمانەکانی بەس وەهمە و خەیاڵە

تاران تایمز لە درێژەی قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەسەر بێ بڕوایی بە ئەمریکا، باسی لەسەر دۆخی ئێستای ئەفغانستان و ئۆکرانیا وەکوو نموونەی ڕاشکاو لە ئەو بارەوە کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی تاران تایمز ڕاپۆرتی خۆیی بە قسەکانی ئەم دواییەی ئایەتوڵڵا خامنەیی تەرخان کردووە کە بە بۆنەی جێژنی مێعراجی پێغەمبەر، هێنایە ئاراوە.

ڕێبەری ئێران لە ئەو لێدوانەدا، بە ئاماژە بە ئەمریکا وتیان ئەوانەی کە چاوبەستراو بە بڕوایان بە ئەو وڵاتە کرد، ئێستا لە ژێر گوشار و ئازاردان.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەزموونی ئەفغانستان و ئۆکرانیا وتیان کە دەسەلاتدارانی وڵاتانی سەر بە ڕۆژاوا، بەتایبەتی ئەمریکا، ئێستا تەنیا و بێ یارمەتی ماونەتەوە.

ڕێبەری ئێران بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێران لایەنگری ڕاگیران و کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ئۆکرانیایە، وتیان: بەڵام قەیران کاتێک چارەسەر دەبێت کە ڕیشەکانی بناسرێت. ڕیشەی قەیران لە ئۆکرانیا، سیاسەتەکانی ئەمریکا و ڕۆژاوایە کە ئەبێ بناسرێن و بە پێی ئەوە هەوڵی بۆ بدرێت.

تاران تایمز لە کۆتاییدا، بە پێێ قسەکانی ڕێبەری ئێران، نووسی: ڕۆژاوا و بەتایبەتی ئەمریکا، لە پشتەوە خنجەر لە هاوپەیمانەکانیان دەدەن و ئەوەش بابەتێکی ئاشکرایە. نموونەی ئاشكرای ئەو بابەتە پرسی قەیرانی ئەفغانستانە کە بەرانبەر هێرشی تاڵەبان ڕووخا و سەرۆک کۆمارەکەی بە پێشنیاری ئەمریکا هەڵهات.

نموونەی دیکە دۆخی ئێستای ئۆکرانیایە کە تا ئەو جێگایە چووەتە پێشەوە، کە ڤیلادمیر زلنسکی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەورووپای خستە بەر دەنگەوە و وتی: کیێف لەسەر پێی خۆی دەوەستێت و بەتەنیا درێژە بە بەرخۆدان دەدات.

لە ڕاستیدا، دەتوانین بڵێین بەردەنگی قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی دەسەلاتدارانی عەرەبی ناوچەکە بووە کە باشترە دەست لە بڕوا کردنی چاوبەستراو بە ڕۆژاوا هەڵبگرن چونکوو ئەوان لە کۆتاییدا بە تەنیا دەمێننەوە.

News Code 41203

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =