بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە دیدار لە گەڵ ئانتۆنیۆ گوترش سەبارەت بە دۆخی ئەفغانستان باسی کرد و داکۆکی کردە سەر پێویستی ناردنی یارمەتی بۆ ئەو وڵاتە.
ئەو هەروەها سەبارەت بە دۆخی یەمەن باسی کرد و وتیشی: یەمەن لە دۆخێکی قەیراناوی دایە و دەبێ بۆ چارەسەر کردنی کێشەی سیاسی ئەم وڵاتە هەوڵ بدرێت و ڕێگری لە پێک هاتنی قەیرانی مرۆیی بکرێت.
ناوبراو سەبارەت بە رەوتی دانوستانەکانیش رایگەیاند: پێشکەوتنی باشمان لە رەوتی دانوستانەکانی ڤیەنا بووە بەڵام هێشتا هەندێ بابەتی سەرەکی هەیە کە دەبێ لایەنی بەرانبەر بڕیاری لە سەر بدات و ئیرادەی خۆی نیشان بدات.
لە درێژەدا گوترشیش وتی: ئێمەش پێمان وایە دەوڵەتی ئەفغانستان دەبێ دەوڵەتێکی گشتگیر بێت و ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش پێویستی یارمەتی دان بەو وڵاتە پەسند دەکات.
ئەو سەبارەت بە دۆخی یەمەنیش وتی: درێژەی قەیران لەو وڵاتە شیاو نییە و دەبێ ئاشتی و ئاسایش بگەڕێتەوە ئەو وڵاتە.
ناوبراو داکۆکی کرد: هەموومان چاوەڕوانین ڕێککەوتنێکی باش لە نێوان ئێران و لایەنەکانی دیکەدا پێک بێت کە بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەبەرچاو بگرێت.
Your Comment