بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رای ئەلیەوم لە راپۆرتێکدا نووسیویە: ئایا رژیمی زایۆنی شەڕ دژی حیزبوڵای لوبنانی دەست پێ کردووە؟ ئەگەری زۆرە وڵامەکە ئەرێنی بێت بەڵام لە لایەکی دیکەوە رژیمی زایۆنی لە ڕێگای هەڕەشەوە بەدوای ڕێخستنی شەڕ دژی حیزبوڵایە.
ئەم میدیایە نووسیویە: میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی بە گوێرەی کۆڕە ئاسایشییە زایۆنیستەکان لە ئامادەیی ٢٣٠ هەزار مووشەکی جۆربەجۆر کە بەرەو ڕژیمی زایۆنی دەهاوێژرێن، هەواڵیان داوە و رایانگەیاندووە: حیزبوڵا لە وڵامدا رۆژانە ١٥٠٠ مووشەک بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان دەهاوێژێت.
رای ئەلیەوم هەروەها نووسیویە: بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی بە مەبەستی دڵنیا کردنەوەی بەرەی ناوخۆیی، سیناریۆی بە ئامانج کردنی سەدان مەبەستی سەربازی و ستراتیژیکی ئەم رژیمەیان لەبەرچاو نەگرتووە.
سەرهەنگ عیران مەکووف فەرماندەی تیپی باکووری بەرەی ناوخۆیی رژیمی زایۆنی وتی: شەڕی داهاتوو لە گەڵ حیزبوڵا زۆر دژوار دەبێت و حیزبوڵا سەدان جۆر مووشەکی هەیە و ئەەش بە واتای ئەوەیە کە لە ئیسرائیلدا شوێنێکی هێمن نامێنێت.
Your Comment