داگیرکەرانی تورکیا پێش ئەوەی کە پەشیمان ببنەوە لە عێراق بچنە دەرەوە

بزووتنەوەی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی دایە تورکیا کە تا درەنگ نەبووە، هێزەکانی خۆی بباتە دەرەوە پێش ئەوەی کە پەشیمان ببنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، بزووتنەوەی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهادەتی ئایەتوڵڵا سەید محەمەد باقری حەکیم بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، هۆشداریی دایە تورکیا.

کەتیبەکانی حزبوڵڵا لە ئەو بەیاننامەدا لەسەر داگیرکرای هێزەکانی تورکیا لە عێارق جەختی کرد: سەرەنجام کاسەی سەبرمان لێورێژ بوو. کاتی لەبەرچاو نەگرتن و گیان لەدەست دانی منداڵان و سەروەری وڵاتەکەمان کۆتایی هاتووە.

ئەو گرووپە عێراقییە لە ئەو بەیاننامەدا هۆشداریی دا کە دوای ئەوەی کە توان و بوێری ئەو گەلەتان تاقی کردەوە و دوایینیشی چەند ڕۆژ پێش بوو، کەواتە بزانن گەلێک کەگەورەیی ملهوڕترین هێزی جیهانی شکاند و بە زەوییدا دا، دەتوانێت ئێوەش بە عەرزدا بدات.

کەتیبەکانی حزبوڵڵا هۆشدارییان دایە تورکیا کە تا درەنگ نەبووە، هێزەکانی خۆیان ببنە دەرەوە پێش ئەوەی کە پەشیمان ببنەوە.

News Code 40969

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha