بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەریبا مەلەکی کارناسی گەشتیاری وڵات و بەڕێوەبەری گەشتیاری میراتدارانی میلکانی کرماشانە و گۆنا مێهردانش کارناسی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و گەشتیارییە.
هەورامان پارێزگای کرماشان واتا شارەکانی پاوە، جوانڕۆ، رەوانسەر و سەلاس باواجانی و هەروەها شارەکانی مەریوان، سەوڵاوا و کامیارانی پارێزگای کوردستانیش دەگرێتەوە و بەشێکی دیکەشی لە پارێزگای هەڵەبجە دایە.
هەورامان زیاتر لە ٧٠٠ گوندی هەیە و دوو پارێزگای رۆژاوایی وڵات دەگرێتەوە. مێژووی هەورامان بۆ سەردەمی کۆنینە بەردی و ٤٠ هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.
شیاوی ئاماژەیە ئەم کتێبە لە ١٢٥ لاپەڕەدا چاپ کراوە.
Your Comment