بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحموود عەباس زادە وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە شرۆڤەی کۆبوونەوەی دوێنێی ئەو کۆمیسئۆنە لەگەڵ سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئیرانی، وتی: عەلی باقری سەرۆکی گرووپی دانوستانکاری ئێران لە ڤیەنا دوێنێ سێشەممە بە ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، وێڕای شرۆڤەی ڕەوتی دانوستانەکان، وەڵام پرسیاری نوێنەرانی مەجلسیشێ دایەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو ڕەوتی دانوستانەکانی ئەرێنی وەسف کرد و لەسەر نیازپاکی و جیدی بوونی ئێران جەختی کرد و ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا نەبووە.
عەباس زادە وتیشی: سەرەڕای ئەرێنی بوونی ڕەوتی دانوستانەکان، هێشتا زۆر پرسی گرینگ ماوە کە ئەبێ لەسەری دانوستان و ڕێککەوتن بکرێت.
بۆچوونی ئێوە