به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مێهدی فه‌ردیان ڕۆژی سێ شه‌مه له‌مباره‌وه وتی: فستیڤاڵی که‌م ئه‌ندامانی کوێر و چاو کز له سه‌رتانسه‌ری ئێران هه‌ر ساڵ له شاری بانه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و ڕایگه‌یاند: دوای هه‌وڵی هه‌موو دڵسۆزانی ئه‌م بواره سێهه‌مین خولی ئه‌م فستیڤاڵه له ژێر ناوی "ده‌نگی سپی" به ئاماده بوونی که‌م ئه‌ندامانی کوێر و چاو کز له سه‌رتانسه‌ری ئێرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی به ئامانجه گرنگه ناوچه‌ییه‌کانی ئه‌م فستیڤاڵه کرد و وتی: ڕه‌خساندنی به‌ستێنێکی گونجاو له به‌شی هونه‌ری موسیقا بۆ چالاک کردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م چینه له هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی و ناساندنیان به خه‌ڵکی ئێران یه‌کێکه له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی فستیڤاڵه‌که.
ئه‌و درێژه‌ی دا: په‌ره‌دان به چالاکییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی که‌م ئه‌ندامانی کوێر و چاو کزه‌کانی شاری بانه و په‌یوه‌ندی باش دروست کردن له‌گه‌ڵ چالاکانی که‌رتی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر له سه‌رتانسه‌ری وڵات له ئامانجه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م فستیڤاڵهیه.
فه‌ردیان جه‌ختی کرد: ئێمه ده‌مانه‌وێت بڵێین که گه‌یشتن به ئامانجه به‌رزه‌کان به‌ربه‌ست نییه بۆ که‌م ئه‌ندامه‌کان، به‌ڵکو بۆ گه‌یشتن به‌م ئه‌مانجانه هه‌ل و مه‌رجی پێویست ده‌بێت دابین بکرێت.
ئه‌و زیادی کرد: بانگهێشت بۆ به‌شداری کردن له فستیڤاڵه‌که ده‌ستی پێکردووه و که‌م ئه‌ندامانی کوێر و چاو کز ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی tp://www.blindngo.ir بکه‌ن و لێره‌وه له فسیڤاڵهکدا به‌شداری بکه‌ن، یان ئه‌وه‌ی به‌م ژماره ته‌له‌فوونه‌وه (۰۹۱۸۸۷۵۳۴۴۲ ) په‌یوه‌ندی بکه‌ن.
ئه‌م فستیڤاڵه به هاوکاری شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی شاری بانه، ئه‌نجومه‌نی ژنانی بانه، ئه‌نجومه‌نی مۆسیقای بانه، ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی بانه و ئیداره‌ی بێهزیستی بانه به‌ڕێوه ده‌چێت.
شاری بانه ده‌کوێته ۲۴۲ کیلۆمه‌تری ڕۆژئاوای شاری سنه و سه‌ر به پارێزگای کوردستانه له ئێران.
Your Comment