هێرشێکی بەرفراوان و کاولکەرانە چاوەڕوانی ئەبووزەبییە

ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی "ئەنساروڵای" یەمەن وتی: هێرشی کاولکەرانەتر چاوەڕوانی ئەماراتییەکانە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەیادین، محەمەد ئەلبەخیتی ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن کاردانەوەی بە ئۆپەراسیۆنە ستراتیژیکەکانی ئەم وڵاتە دژی ئەمارات نیشان دا.

ئەو لەم بارەوە وتی: ئەمارات بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن دژی یەمەنییەکان بووە هۆی ئەوەی هێزە یەمەنییەکان وڵامی بدەنەوە. ئەمارات زۆر سست و ناتوانە لە بەرانبەر ئەم ئۆپەراسیۆنانە.

ناوبراو وتیشی: ئێمە وڵامی هێرش بە هێرش ئەدەینەوە. لە ئۆپەراسیۆنێکی ستراتیژیکدا قووڵایی خاکی ئەمارات دەکەینە ئامانج.

News Code 40748

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =