بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گیر پێتێرسۆن نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان دیدار و وتووێژیان کرد.
ئەمیرعەبدوڵاهیان لەم دیدارەدا وتی: هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا و هەروەها هێرشەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ ئەم وڵاتە یەکێک لە هۆکارەکانی پێک هاتنی قەیران لە سووریایە.
ئەو وتیشی: بە بێ سەرنج دان بە کێشەی ئاوارەکان و گەمارۆکانی دژی سووریا، قەیرانی ئەم وڵاتە چارەسەر نابێت و بەرەو ڕێگای دروست ناڕوات.
گیر پێتێرسۆن نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا دۆخی سووریای سەقامگیر زانی و وتیشی: ئێستا هیچ لایەنێک باسی گۆڕانی ڕژیم لەم وڵاتە ناکەن.
ئەو هەروەها داکۆکی کردە سەر حاکمیەتی نەتەوەیی، سەقامگرتوویی سیاسی و پاراستنی خاکی سووریا.
Your Comment