قاڵیباف هەڵبژاردنەوەی "حەلبووسی" وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی پیرۆزبایی کرد

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە پەیامێکدا هەڵبژاردنەوەی دووبارەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی پیرۆزبایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە پەیامێکدا دووبارە هەڵبژاردنەەوەی حەلبووسی وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی پیرۆزبایی کرد.

لە دەقی پەیامە پیرۆزباییەکەی قاڵیبافدا هاتووە: دڵنیام بە پاڵپشتی پەرلەمانی دوو وڵاتەکە پێوەندی برایانەی نێوانمان لە بواری جۆراوبۆر زیاتر لە لە ڕابردوو تۆکمە دەبێتەوە و پەرە دەستێنێت.

لە هەمان پێوەنیشدا داوا لە بەڕێزتان دەکەم کە سەفەری ئێران بکەن. هیوادارم لە یەکەم دەفرفەتدا لە تاران بتانبینم.

لە خودای گەورە داوای تەندروستی و سەرکەوتنی زیاترم هەیە بۆ ئێوە و هەروەها هیوای سەرکەوتنی گەل و حکومەتی وڵاتی دۆست ، موسڵمان و دراوسێمان کۆماری عێراقم هەیە.

News Code 40676

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha