پێوەندی لەگەڵ دراوسێکان تۆکمە دەکەینەوە/پێداویستی بووژانەوەی 4 قۆڵی ترانزیتی

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هیوادارین بتوانین بە پێی ڕوانگەی دەوڵەتی سێزدەیەم بە سیاسەتی دراوسێیەتی، پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس تۆکمە دەکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کە سەفەری عومانی کردووە لە کاتی چوونی بۆ مەسقەت ڕایگەیاند: سەفەری من یەک ڕۆژەیە. لە ئەو سەفەرەدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عومان و وەزیری دەرەوە گفتوگۆگەلێک سەبارەت بە گەشەی پێوەندییە دوولایەنەکان و هەندێک پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتیمان دەبێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی چوار لایەنە سەبارەت بە بووژانەوەی هێڵی ترانزیتی وتی: ئەو ڕێککەوتنە لەلایەن چوار وڵاتی ئێران، عومان، تورکەمەنستان و ئۆزبەکستانەوە واژۆ کراوە.

News Code 40664

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =