هیچ کاتێکی بەپەلە بۆ دانوستانەکانی ڤیەنا دیاری نەکراوە

سەرچاوەیەکی نزیک لە تیمی دانوستانکاری ئێران وتی: هیچ کاتێکی بەپەلە بۆ بە ئامانج گەیشتنی دانوستانەکان دیاری نەکراوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: هیچ کاتێکی بەپەلە بۆ بە ئامانج گەیشتنی دانوستانەکان دیاری نەکراوە و بابەتی سەرەکی بۆ شاندی دانوستانکاری ئێرانی وەرگرتنی مافی خەڵکی ئێرانە.

ئەو وتیشی: ئەم جۆرە هەواڵانە دروست نین و بە مەبەستی ئاڵۆز کردنی دۆخی دانوستانەکان باسیان لە سر دەکرێت و هیچ گۆڕانێک لە سەر ستراتیژی تیمی دانوستانکاردا بەدی ناهێنێت.

ئەمڕۆ هەندێ میدایاکان ڕایانگەیاندووە: دیپلۆماتە ئەمریکییەکان بە مەبەستی ڕێگری لە درێژبوونەوەی زیاتری کاتی دانوستان، کاتێکی بەپەلەیان بۆ دیاری کردووە.

News Code 40585

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha