بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خولی هەشتەمی دانوستانەکان بۆ چارەسەری گەمارۆکان لە حاڵێکدا ئەمڕۆ لە ڤیەنا دەست پێدەکاتەوە کە پێش بینییەکان باس لە ئەوە دەکەن کە شاندی دانوستانکاری ئێران بە سەرۆکایەتی عەلی باقری، بڕیارە لە ئەو خولە لە دانوستانەکان، چەند ڕۆژێمی زیاتر لە ڤیەنا بمێننەوە و ئەگەری هەیە خولی هەشتەم زیاتر لە 10 ڕۆژ درێژەی هەبێت.
سەرەڕای هەوراز و نشێوێک کە لە خولە پێشووەکان هەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا لایەنە ڕۆژاواییەکان، داواکاری تیمی ئێرانی بۆ قبووڵ کردنی دوو بەڵگەی پێشنیاریی ئێرانیان قبووڵ کرد و کەشی دانوستانەکان ئەرێنییە، کەواتە ئەم خولە لە دانوستانەکان سەبارەت بە پرسە ناوەرۆکییەکان گفتوگۆ دەکرێت و بەتایبەتی تۆپ لە زەوینی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپییە بۆ بڕیاردان.
سەرەڕای بوونی دژایەتی قووڵ لە نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا، زایۆنیستەکان لە ڕێگای فەڕەنساوە بەدوای کاریگەری ڕووخێنەر لە دانوستانەکانن.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، گۆڕینەوەی پەیامی نووسراوی نافەرمیش لە نێوان شاندی ئێران و ئەمریکی لە ئادارایە و زۆربەی ئەو پەیامانە لە بواری چارەسەری گەمارۆکانە.
Your Comment