بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد فەرید سپەری لە ئەو بارەوە وتی: هەناردە کردن پرسێکە کە دۆخی تایبەتی خۆی هەیە کە لە ئەم نێوانەدا هەناردە کردنی مەڕوماڵاتی زیندوو کێشەی زۆری هەیە کە ئەبێ بوترێت ئەو بابەتە گرینگە بۆ یەکەم جار لە پارێزگای کوردستان بە شێوەی کردەیی ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە هەوڵی بەردەوامی هاوکارانی جەهادی کشتوکاڵی، پشتیوانی کاروباری مەڕوماڵات، پزیشکی مەڕوماڵات، تەعاونی گوندەواری و چەندین لایەنی دیکە گەییشتە ئەنجام، ڕایگەیاند: بە پێی ئەو مۆڵەتە هەزار و 150 سەر مەڕوماڵاتی زیندوو بە شێوەی وردە وردە و بە ئەنجامی دۆخی قەرەنتینەیی هەناردە دەکرێت.
سەرۆکی ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان لە درێژەدا شوێنگیری پێدانی قەرزی بانکی بە ئاژەڵدارانی هێنایە ئاراوە و زیادی کرد؛ بۆ دەسپێکی گەڵاڵەکە، ئێستا 14 ملیار و سێسەد ملیۆن تمەن قەرز بە پارێزگا تەرخان کراوە کە لە چوارچێوەی کارتی 20،10 و 50 ملیۆن تمەنی بە پێی ژمارەی مەڕوماڵاتی هەر ئاژەڵدارێک دەدرێت.
بۆچوونی ئێوە