بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سالم عبادی لە ئەو بارەوە وتی: کۆبوونەوەی هێز و لایەنەکان ئەندامی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لایەنە شیعەکان، بە ئامانجی نزیک کردنەوەی ڕوانگەکان و وتنی ئامانجەکانی قۆناغی داهاتووی ڕەوتی سیاسی و هەروەها پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو و بەرنامەکانیەتی.
عەبادی وتیشی: ئامانج لە دیدار لەگەڵ ڕێبەران و لایەنە سیاسییە جیاوازەکان، دروست کردنی بەستێن بۆ پێکهێنانی حکومەت دوای پەسەند کرانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە دادگای باڵای فیدراڵە.
ناوبراو جەختی کرد: دوو پارتی گەورەی هەرێمی کوردستان لە بواری پێکهێنان و پاڵپشتی لە حکومەتی داهاتوو لەگەڵ هێزەکانی ئەندامی چوارچێوەی هاوئاهەنگی هاودەنگن.
Your Comment