تەقینەوە لە هەولێر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

تەقینەوەیەک لە کارگەیەک لە کەورگۆسکی سەر بەشاری هەولێر روویداو بەهۆیەوە کوژراوێک و دوو برینداری لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسى هەولێر بە شارپرێسی راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا، لە کارگەیەکی ئاسن لە ناحیەی کەورگۆسکی سەر بە پارێزگای هەولێر، لەكاتی خستنە کوورەی ئاگری كۆمەڵێك ئاسنەوە نارنجۆكێك بە سێ کەسدا تەقییەوە و دووانیان بریندار بوون و یەکێکیشیان گیانی لەدەستدا.

دوای تەقینەوەکەش تەرمى کوژراوەکە گواسترایەوە بۆ پزیشکى دادوەری و بریندارەکانیش رەوانەى نەخۆش خانە کراون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەئێستا لێکۆڵینەوەى پۆلیس لە رووداوەکە دەستى پێکردوەو دواتر هۆکاری رووداوەکەش رادەگەیەنرێت.

هاوکات پەیامنێری شارپرێس رایگەیاند، تەقینەوەکەى ئیوارە ئەمڕۆ روویداوەو کە یەکێک گیانى لەدەستداوە کە ناوی (نایف هەرکی)یەو تەمەنى ٤٥ ساڵە دوو کەسی دیکەش بریندار بوون، هۆکاری تەقینەوەکەش نەزانراوە تا ئێستا.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوو رۆژ بەر لە ئێستا تەقینەوەیەکى دیکە لە کارگەیەکى ئاسن لە هەولێر روویداوەو کە سێ کەس بریندار بووەو یەکێک گیانی لەدەستداوە کە دەوترێت ئەو کەسەی گیانى لەدەستداوە بیانی بووە.

News Code 40424

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha