هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌ کوردنشینەکانی سوریا ده‌مێننه‌وه‌

ئەمەریکا جارێکی تر لەسەر زاری بریت مه‌كگۆركی رێكخه‌ری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاندووه‌ کە هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كانی‌ باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌مێننه‌وه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بریت مەکگۆرگ وتی: "ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده‌ به‌ چاره‌سه‌ری ترسی ئه‌منی وڵاتانی ناوچه‌كه‌و پشتیوانی له‌ هاوپه‌یمانه‌كان ده‌كات بۆئه‌وه‌ی‌ به‌رگری له‌ خاكه‌كانی خۆیان بكه‌ن."

هەروەک وتویەتی: "ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ مه‌شق و پێدانی راوێژ به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق، جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق."

رێكخه‌ری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جەختیشی کردۆتەوە كه‌ ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بەجێ بهێڵێت، به‌ڵكو ئامانجی ئه‌وه‌یه‌کارت و ئامانجه‌كانی به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانی رێكبخاته‌وه‌."

News Code 40285

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha