کۆبوونەوەی ئێران ،چین و رووسیا لە ڤیەنا بەرێوەچوو

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی سێ لایەنەی نێوان ئێران، چین و رووسیا پێش لە کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤیەنا دەستیپێکرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیداری سێ لایەنەی نێوان عەلی باقری دانوستانکاری باڵای ئێران و دانوستانکارانی وڵاتانی چین و ڕووسیا بەرێوەچوو.

شیاوی ئاماژەیە کە پێشتر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیام وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وێڕای رەخنە گرتن لە کەمتەرخەمیی لایەنی ڕۆژاوایی لە دانوستانەکان وتی: پێشنیارەکانی ئێران هەمووی لە چوارچێوەی بەرجامدایە.

News Code 40270

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =