پیری زەنبیل کۆچی دوایی کرد

شێخ جەمیل هاشمی زەنبیل، پیری تەریقەتی نەقشبەندی و پێنجەمین مورشیدی زەنبیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی تەبرێز کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ جەمیل هاشمی زەنبیل، لەدایک بووی ساڵی 1327 ی هەتاوی لە گوندی تورجانی شاری بۆکانە.

ناوبراو یەکێک لە شێخەکانی زانای بواری ئایینی و عێرفانی ناوچەکە بوو کە لە دونیای شێعر و ئەدەبیش لە ڕیزی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی ناوچەکە دێتە ئەژمار.

خانەقای شێخی زەنبیل زیاتر لە 50 ساڵە لە مەهاباد کراوەتەوە و شێخەکانی لەلایەن خەڵکەوە ڕێزی تایبەتیان لێ دەگیردرێت.

بڕیارە تەرمی پیری زەنبیل، ئەمڕۆ لە خانەقای زەنبیلی مەهاباد بەڕێ بکرێت و پاشان لە گوندی زەنبیل سەر بە شاری بۆکان بەخاک بسپێردرێت.

خانەقای زەنبیل، لە گوندی زەنبیل لە گوندی تورجان لە نێوان شاری سەقز و بۆکان جێی گرتووە و یەکێک لە شوێنە ئایینی و زیارەتییە بەنابانگەکانە.

News Code 40243

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =