ئەگەری دەسپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەن لە ڕۆژی پێنجشەممەوە

هەواڵنێری والێستریت ژۆرنال وتی: بیستوومانە کە پێنجشەممە دانوستانەکانی ڤیەن دەست پێدەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لارنس نۆرمەن هەواڵنێری والێستریت ژۆرنال کە گۆڕانکارییەکانی ئێران و بەتایبەتی دانوستانەکانی ڤیەن تاوتوێ دەکات، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: بیستوومە کە پێنجشەممە دانوستانەکانی ڤیەن دەست پێدەکاتەوە، بەڵام هێشتا ئەو بابەتە بە شێوەی فەرمی پشت ڕاست نەبووەتەوە.

ڕاگەیاندنی ڕێکەوتی دەست پێکردنەوەی دانوستانەکانی ڤیەنا لەلایەن هەواڵنیری وال ستریت ژۆرنالەوە لە حاڵێکدا کە ڕۆژی دووشەممەش، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتبووی کە خولی هەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەن کۆتاییەکانی ئەم هەفتە دەست پێدەکاتەوە و ڕێکەوتی وردەکەی لە گفتوگۆی باقری و مۆرا یەکلایی دەبێتەوە.

بە وتەی خەتیب زادە، گرینگ ئەوەیە کە لایەنی بەرانبەریش وەکوو ئێران بە پێشنیاری دیاری کراوەوە بێت.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئینستاگرام ڕایگەیاند: بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش جیدین. ڕێککەون ئەبێ گشتی بێت کە خەڵک بە شێوەی بەرچاو بتوانن ئەنجامەکانی هەست پێبکەن.

News Code 40237

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =