باقری کەنی: ئێران لە داخوازییەکانی پاشگەز نابێتەوە

دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران جارێتر داکۆکی کردە سەر داخوازییە ڕوونەکانی تاران سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان و وتی: ئێران لەم ڕێگادا لە داخوازییەکانی خۆی پاشگەز نابێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری کەنی لەم بارەوە وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای چالاک کردنەوەی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی ساڵی ٢٠١٥ و هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان لە داخوازییەکانی خۆی پاشگەز نابێتەوە.

ئەو وتیشی: بە پێی ئەوەی کە ئەمریکا یەکەم جار ئەم ڕێککەوتنەی بە جێ هێشت، دەبێ واشینتۆن یەکەم هەنگاوەکان هەڵبگرێت.

ناوبراو روونی کردەوە: رەشنووسی ئەو پێشنیارانەی ئێران بە مەبەستی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان پێشکەشی ئەمریکای کردووە، بە شێوەیەکە کە ناتوانن ڕەتی کەنەوە.

بە وتەی باقری گەر پێشنیارە پێشووەکانی ئێران لە لایەن ئەمیکاوە قبووڵ بکرێت، پێشنیاری سێهەمیش پێشکەش دەکرێت. بە هیچ شێوەیەک ئێران لە داخوازییەکانی خۆی پاشگەز نابێتەوە.

News Code 40222

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =