بە پێی هەواڵی مێهر، شەهاب محەمەدی وێڕای ئاماژە بە ئاگرکەوتنەوە لە زرێبار، وتی: سەرەڕای هەوڵ و تێکۆشانی خەڵک و چالاکانی ژینگە، هاتنی بای توند گەشەی زیاتری ئاگرکەوتنەوە لە زرێباری بەدواوە بوو بەڵام لە ئەنجامدا ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.
ئەو وتیشی: وێدەچێ نێزیکەی ٢٨٠ دۆنم لە قامیشەکانی زرێبار سووتابێت بەڵام هاوکارانی دایرەی ژینگەی مەریوان بەدوای لێکدانەوەی خەسارەکانی ئەم ئاگرکەوتنەوەن و زانیاری ورد لە سەری کۆ دەکەنەوە.
ناوبراو وتیشی: جێگای داخە کە هەندێ کەس پێیان وایە بە سووتاندنی قامیشەکان زرێبار ڕزگار دەکەن کەچی ئەو شوێنانەی ئاگریان تێ بەردراوە، گرینگترین شوێنی مانەوەی بوونەوەر و پەلەوری جۆراوجۆرن.
Your Comment