هەرێمی کوردستان نیگەرانە لە چارەنووس و داهاتووی کورد لە سوریا

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە هەولێر و لە ماڵەکەی خۆیدا پێشوازی لە میخاییل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و شاندێکی یاوەری کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دیدارەکەدا جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سڵاوی پووتین و وەزیری دەرەوەی ڕووسیای بە بارزانی گەیاند و جەختی لە بایەخ و پێگەی گەلی کوردستان و ڕۆڵی ھەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە کردەوەو ئەوەشی خستەڕوو کە بە لای ڕووسیاوە ھەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گەورە لە عێراق دەگێڕێ و فاکتەری سەقامگیریە.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆکتۆبەری ڕابردوو ئاڵوگۆڕکران.

لە بەشێکیتری ئەو دیدارەدا ھەڕەشەی تیرۆر لەسەر سەقامگیری ناوچەکە تاووتوێ کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە ھۆکارەکانی سەرھەڵدانی تیرۆر ڕیشەکێش بکرێن.

بارودۆخی سوریا تەوەرێکیتری ئەو کۆبوونەوەیە بوو و ، بارزانی بۆچوون و نیگەرانییەکانی خۆی لەبارەی ئاییندەی گەلی کورد لە سوریا بە شاندی میوان گەیاند.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیە مێژووییەکانی گەلی کوردستان و گەلی ڕووسیا، ڕۆڵی مێژوویی بنەماڵەی بارزانی لە پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیە بەرز نرخاند و خوازیاری ئەوەش بوو کە پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان گەشەی زیاتر ببینێت.

News Code 40180

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha