دوو قەدەغەی نوێ بەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان سەپێندرا

دادوەری دەسەڵاتی داد بە بیانووی قەدەغەی شەش مانگە، سەرجەم داواکارییەکانی پارێزەر و بنەماڵەکەی ئۆجالان بۆ دیدار لەگەڵ ناوبراو ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگای تورکیا لە هەوڵێکدا عەبدوڵڵا ئۆجالان و هاوزیندانییەکانی بە شەش مانگ قەدەغەی چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەرەکان و 3 مانگ قەدەغەی چاوەپێکەوتنی ئەندامانی بنەماڵەکەیان سزا دا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو یاسا دەمێکە کە بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی گازتە قارینچا، کاتێک کە ئاسرین پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجالان و هاوزیندانییەکانی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەری پەکەکە و هاوزیندانیای دیکەی واتا عومەر خەیری کۆنار، هامیلی یڵدیریم و وەیسی ئاقتاش دەچێتە دادگا لەگەڵ دوو قەدەغەی چاوەپێکەوتنی پارێزەرەکانی لەگەڵ ناوبراو و هەروەها قەدەغەی چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بەرەوڕوو دەبێتەوە.

شیاوی باسە کە لە 7 ی ئۆگۆستی 2019 ەوە تا ئێستا هیچ کەسێک ئۆجالانی نەبینیوە.

News Code 40166

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha