AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٧ ١٦:٣١

لە دیداری ڕەئیسی لەگەڵ ئەردۆغان هاتە ئاراوە؛

پەرەپێ پێوەندی تاران-ئەنقەرە لە بەرژەوەندی دوو ولاتەکە و سەقامگیری ناوچەیەک

پەرەپێ پێوەندی تاران-ئەنقەرە لە بەرژەوەندی دوو ولاتەکە و سەقامگیری ناوچەیەک

سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و تورکیا بە وتنی ئەوەی کە گەشەی هاوکاری و هاواهەنگی دوو وڵاتەکە لە پرسی دوولایەنە و ناوچەیی لە بەرژەونەدی دوو نەتەوەکە و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەیە لەسەر هەموو دەفرایەتییەکان بۆ گەشەی هەمە لایەنەی پێوەندییەکانی تاران وئەنقەرە جەخت کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە دریژەی دیدار و گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی بەشدار لە کۆبوونەوەی ئێکۆ، لە دیدار لەگەڵ ئەردۆغان بە ئاماژە بە ئەوەی کە دەفرایەتییەکانی گەشەی پێوەندی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری تاران و ئەنقەرە سەرتر لە ئاستی ئێستایە، وتی: ئێران و تورکیا دەتوانن بە بەرز کردنەوەی ئاستی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی ئێستا، پێوەندییە بازرگانی و سیاسییەکانی دوو وڵاتەکە بۆ ئاستی ستراتیژیک نزیک بکەنەوە.

ڕەئیسی بە ئاماژە بە سەقامگیری و ئاسایش لە سووریا وتی: ئەبێ لە بەستێنەکانی خۆی بۆ دروست کردنی ئاسایش و ئاشتی لە سووریا کەڵکوەربگرین.

ڕەئیسی هەروەها لەسەر سەقامگیری و ڕێز لە یەکپارچەیی خاکی عێراق جەختی کرد و وتی: ئێران لە هاتنەسەر دەسەڵاتی دوەڵەتێکی بەهێز و قبووڵ کراو لەلایەن خەڵکی عێراقەوە پاڵپشتی دەکات و لەسەری جەخت دەکات.

ئەردۆغانیش لە ئەو دیدارەدا وتی: کۆشکی سپی هەموو گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە لەوانە داعش و پەکەکە پەروەردە و پڕچەک دەکات و بۆ دروست کردنی نائەمنی، جیهازات و ئامێری تیرۆریستی دەخاتە بەردەستی ئەو گرووپانە، کەواتە هاوکاری هاوبەش بۆ ئاشتی لە ناوچەکە زەروورییە.

News ID 40131

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha